Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
کورته فیلم
ئه‌م فیلمانه به‌ژداریان کردووه له پێشبڕکێی یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ کورته‌فیلم
Short Film Competition Programme 8 (Tue 4 Dec 14:15)
پێڵاو
Director: Shahram Namiq
South Kurdistan (Iraq) 2005 / 6m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
قوربانیانی په‌ککه‌وته‌ی مین به دوای تاکی پێڵاوه‌کانیاندا ده‌گه‌ڕێن.
هاوڕێ چاکه‌کان
Director: Beri Shalmashi
Holland 2007 / 13m / Dutch with English subtitles / PG
ئه‌م فیلمه ده‌رباره‌ی چێژلێوه‌رگرتن و خۆشیلێبینینی ئه‌و کاته‌یه که تێیدا ده‌ژیت، ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌نجان ده‌توانن بیکه‌ن: بێ خه‌م و خۆشی و چێژ لێبینین. ده‌رباره‌ی بینینی جوانیی ژیانه، ته‌نانه‌ت له چرکه هه‌ره ناحه‌زه‌کانیشیدا. ده‌رباره‌ی کچه‌کوردێکه به ناوی (سارا)وه و کچێکی هۆڵاندایی به ناوی (ماکسین) که له هۆڵاندا گه‌وره بوون و هاوڕێی چاک و خۆشه‌ویستی یه‌کترن که پێیان وایه هیچ شتێک ناتوانێت له یه‌کتریان بکات. به‌ڵام ئێستا پانزه ساڵانن و ڕێیان پێ دراوه بچنه ده‌ره‌وه بۆ (که‌رنه‌ڤاڵ) و ئه‌وانیش وه‌کو بووکه‌شووشه‌ی باربی خۆیان گۆڕیوه، بیره ده‌خۆنه‌وه، سه‌ما و قیژه‌قیژ ده‌که‌ن. پاشان یه‌کێکیان کوڕه‌هاوڕێیه‌ک بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه!
له‌نگ
Director: Jabbar Salehy
East Kurdistan (Iran) 2007 / 5m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
خۆڕزگارکردن له نابه‌رابه‌ری و زه‌بروزه‌نگ بۆ هه‌موو که‌سێک وه‌ک یه‌ک نییه...
ئازارێکی به‌دگومان
Director: Azad Sawza
South Kurdistan (Iraq) 2006 / 12m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
چیرۆکی پیاوێک که گومان له ڕه‌فتاره‌کانی ژنه‌که‌ی ده‌کات.
مردن و زیندبوونه‌وه‌ی دوای مردن
Director: Cafer Kiliç
North Kurdistan (Turkey) 2007 / 20m / Kurdish with English Subtitles / PG
چیرۆکێکه باسی ژیانی ڕاسته‌قینه ده‌کات له گوندێکی کوردی‌دا. مناڵێک به‌یانی به خه‌به‌ر دێته‌وه و ده‌بینێت ده‌روبه‌ری گونده‌که‌یان به سه‌رباز گیراوه. سه‌ربازه‌کان بۆمبێک له دوای خۆیان به جێ ده‌هێڵن، پاشان مناڵان ده‌یدۆزنه‌وه و یاری پێ ده‌که‌ن و ده‌رئه‌نجامێکی تراژیدیایی لێ ده‌که‌وێته‌وه.


English
Kurmanji






