Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
کورته فیلم
Short Films Program 2 (Friday 30 Nov 16:30)
رووباری بێده‌نگ
Director: Sarbaz Draey
South Kurdistan (Iraq) / 40m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
سه‌رباز دڕه‌یی، لاوه کوردی فیلم ده‌رهێنه‌ر، که نیشته‌جێی بریتانیایه و له زانکۆی برونیلدا سینه‌ما ده‌خوێنێت، به نوێترین کورته فیلمی له‌گه‌ڵماندا به‌شداری ده‌کات. دوو ده‌وڵه‌ته‌که، بابان و گۆران له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا له جه‌نگدان، به ڕووبارێکی دێرین له‌یه‌کتر جیاده‌بنه‌وه. ئه‌میری بابانه‌کان له‌گه‌ڵ شازاده‌ی گۆران‌دا ده‌که‌وێته خۆشه‌ویستیه‌وه و به‌یه‌که‌وه له دژی دابونه‌ریته ترادیسیۆنیه‌کان ده‌وه‌ستنه‌وه و هه‌وڵی یه‌کگرتنی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ده‌ده‌ن. به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو به‌رامبه‌ر سوپایه‌که ده‌جه‌نگن.

ئاوازی شاتووی بچکۆلانه
Director: Binevşa Berivan
Belgium 2004 / 17m / French and Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
زینه په‌نابه‌رێکی کورده و ناتوانێت تاقیکردنه‌وه ناخۆش و تاڵه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێکی دامه‌زراوه‌ی په‌نابه‌رییدا به سه‌ر بکاته‌وه. ئه‌مه وا ده‌کات که قه‌بووڵکردنی داواکه‌ی به‌ره‌به‌ره ئاڵۆز و سه‌ختتر بێت. کۆمه‌ڵی کورده‌واریش ته‌نیا ڕێگایه‌کی بۆ مانه‌وه له به‌رده‌مدا هێشتۆته‌وه: شووکردن.
به جه‌هه‌نه‌م
Director: Paul Jones
New Zealand 2005 / 8m / PG
ئیسماعیل که په‌ناهێنێکی کورده و 12 ساڵه له نیوزێلاند نیشته‌جێیه ڕوو به ڕووی هه‌ڵوه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ده‌بێته‌وه.
Short Film (Tuesday 4 Dec 20:30 and Thursday 6 Dec 15:15)
باوک
Director: Hisham Zaman
Norway 2005 / 15m / Kurdish ( ) with English subtitles / PG
پیاوێک و کوڕه گه‌نجه‌که‌ی ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ ڕاو نراون و کاتێک که ده‌گه‌نه جێ، بۆیان ده‌رده‌که‌وێت هێشتا هه‌ر گرفتیان هه‌یه. له‌کۆتاییدا باوکه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌ک بۆ کوڕه‌که‌ی به ده‌ست بهێنێت، ناچار ده‌بێت له‌نێو دوو شتی خراپ‌دا هه‌ڵبژێریت.


English
Kurmanji






