Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
کورته فیلم
ئه‌م فیلمانه به‌ژداریان کردووه له پێشبڕکێی یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ کورته‌فیلم
Short Film Competition Programme 12 (Thu 6 Dec 11:30)
جێی ماسی
Director: Farid Nikkhah
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 12m / No dialogue / PG
مناڵێکی بچکۆله، که شووشه‌به‌ندێکی ماسیبه‌خێوکردنی له ماڵه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ دایکیدا ده‌چێت بۆ بازاڕی ماسی و ئه‌وه‌ی ئه‌و له بازاڕ ده‌یبینێت به‌قووڵی کاریگه‌ریی له‌سه‌ری داده‌نێت.
هه‌موو شتێک سپییه
Director: Sabite Kaya
North Kurdistan (Turkey) 2006 / 20m / Turkish with English subtitles / PG
چیرۆکی مامۆستایه‌کی تورکه که له یه‌کێک له گونده کوردنشینه‌کاندا ده‌ست به کارکردن ده‌کات و بۆی ده‌رده‌که‌وێت هه‌ندێک له قوتابییه‌کان له تورکی تێ ناگه‌ن. فیلمه‌که به دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی ئه‌وه‌وه‌یه بۆ دروستکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کانیدا.
Short Film Competition Programme 13 (Thu 6 Dec 16:45)
هێلین
Director: Sibel Akkulak
North Kurdistan (Turkey) 2007 / 13m / No dialogue / 12A
چیرۆکی کچه‌هونه‌رمه‌ندێک که ژیانی پڕه له تاقیکردنه‌وه‌ی تاڵ و ناخۆش و له هه‌وڵی خۆگونجاندندایه له‌گه‌ڵ ژیاندا، به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌کانیش هه‌میشه له‌گه‌ڵیدان.
شه‌وی ڕۆژه به‌فرینه‌کان
Director: Danesh Salevati & Babak Salevati
East Kurdistan (Iran) 2006 / 14m / Kurdish (Sorani), Farsi with English subtitles / PG
که تانکه‌ری نه‌وته‌که له ده‌ربه‌ندی چیاکه‌دا په‌کی ده‌که‌وێت، شۆفێره‌که‌ی، له‌گه‌ڵ مناڵه‌که‌یدا، به‌رمیله نه‌وته‌کان به‌ره‌و ئه‌و جێیه‌ی که ده‌بێت بیگه‌نێ هه‌ڵده‌گرن. به هۆی ئه‌و گرفتانه‌وه که دێنه سه‌ر ڕێگایان هه‌موو شتێک له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌و به‌رمیلانه نه‌بێت که گوندنشینه‌کان له چاوه‌ڕوانییاندان.
تۆتیکۆ
Director: Khadija C. Baker
Canada 2007 / m / PG
تۆتیکۆ (ده‌ربڕینێکی دیکه‌یه به کوردی بۆ "شێت") چیرۆکێکی ئه‌نیمه‌یشنێکی کورته ده‌رباره‌ی دوو که‌ڵه‌شێر و له‌گه‌ڵ هه‌ندێک نیگاری به ده‌ست کێشراو له‌سه‌ر شووشه له‌ڕێی به‌کارهێنانی خه‌نه و شۆکوڵادی تواوه‌وه.


English
Kurmanji






