Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
Related Activities

پێشانگای هونه‌رمه‌ند ڕێناس عارف هاوکات
ناودارانی سینه‌مای جیهان به کاریکاتێر
پێشانگای هونه‌رمه‌ند ڕێناس عارف هاوکات له‌گه‌ڵ فیستیڤاڵی (5)ـه‌مین فیلمی کوردی له له‌نده‌ن؛
ئه‌م پێشانگایه پۆرترێتی کۆمه‌ڵێک ده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ره ناوداره‌کانی جیهان ده‌گرێته خۆ له‌گه‌ڵ ئاماژه به کاره‌کانیان و خستنه‌ڕووی دیوێکی تری به‌رهه‌مه‌کانیان به شێوازێکی کاریکاتۆری. هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌سه‌ر ئه‌و فیلمانه ده‌دات که ڕۆڵی به‌رچاویان بووه له مێژووی هونه‌ری حه‌وته‌مدا.
ئه‌م پێشانگایه گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه بۆ بینه‌رو سینه‌ماکاری کورد که ده‌توانن له‌م ڕێگه‌وه‌وه ئاشنایی زیاتر به سینه‌مای جیهان په‌یدا بکه‌ن.
به‌روار:30 نۆڤه‌مبه‌ر تا 5 دیسه‌مبه‌ر 2007
Rio cinema
107 Kingsland High Street
London
ڕێناس عارف ساڵی 1972 له سلێمانی هاتۆته دنیاوه،
2003 خوێندنی ئه‌کادیمیای هونه‌ری له ئه‌مستردام به‌شی نیگارکێشان و نه‌خشه‌سازی گرافیک ته‌واو کردوه،
هه‌روه‌ها به‌شی دیزاین و موڵتیمیدیا ی له‌شاری ئوترێخت، هۆڵه‌ند ته‌واو کردوه،
ئێیستا وه‌ک کارتۆنیست و گرافیک دیزاینه‌ر له هۆڵه‌ند کار ده‌کات.
خاوه‌نی چه‌ندین پرۆژه‌ی هونه‌ری و پێشانگای تایبه‌ت و هاوبه‌شه.
Visit his website: www.renasart.tk
To view Renas's CV please click here




English
Kurmanji






