Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی درێژ
له‌ژێر سه‌ربانی پاریس‌دا
Director: Hiner Saleem
Cast: Michel Piccoli, Mylene Demongeot, Maurice Benichou, Marie Kremer, Birol Unel.
France 2007 / 98m / French with English subtitles / 12A
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پایزدا، وه‌زعی مارسێل ناجێگیرتر ده‌بێت، قاچی هه‌مووی ئازاره و قسه‌کردنی زه‌حمه‌ت. ئامار ڕۆیشتووه و قاوه‌خانه‌که داخراوه. ڤینسینت (ڤینسیتت تێپه‌رنۆڤزکی) ی کوڕه بۆرژوای مارسێل، هێنده مه‌یلی له باوکی نییه و ته‌نیا جولی (ماری کرێمه‌ر) ی نیشته‌جێی ئه‌و شوێنه، که ئافره‌تێکی لاوی به‌ژن و باڵا جوان و ئه‌فسوناویه و له‌گه‌ل خاوه‌ن ماڵه‌که (سیرژ چامپۆن) دا له کێشه‌دایه، هه‌ر ئه‌و گوێی پێ ده‌دات. ئه‌ویش به‌رده‌وام نابێت و توانای له‌شی مارسێل له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی زستاندا خێراتر لاوز ده‌بێت. هونه‌ر سه‌لیم، هونه‌رمه‌ندیکی کورده که چاوه شاعیریی و پڕخۆشه‌وسیتی و ڕه‌خنه‌ییه‌کانی به ناو ڕۆژئاوای ئیسراحه‌تدا ده‌گێڕێت. بۆ ئه‌و ته‌نانه‌ت ناهه‌مواری و مردنیش ئاره‌زووی ژیان ده‌بزوێنن.
منیش ئاوها له دایک بووم
Director: Soran Mardookhi
Cast: Asadollah Rahimi, Zaniyar Mardookhi, Sattar Chamanigol, Payman Menbari, Bahareh Gorji, Shabab Naseri.
East Kurdistan (Iran) 2006 / 75m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
دیمه‌نه‌کانی ئه‌م فیلمه له ناوچه شاخاوییه‌کانی کوردستان، که ده‌که‌وێته به‌شی خۆرئاوای ئێرانی ئه‌مڕۆوه، گیراون. ئه‌م درێژه‌فیلمه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری لاوی کورد (مه‌ردۆخی)یه‌وه کراوه و باس له چه‌ند که‌سێک ده‌کات که ده‌بێت له دژی زۆر ناخۆشی و دژوارییه‌کانی ژیان بجه‌نگن، بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن. چیرۆک و گه‌شته‌که‌یان به‌ره‌به‌ره له کاتی گه‌ڕان و تێپه‌ڕبوونیان به ناوچه‌که‌دا ده‌رده‌که‌ون.
بلیتی ئۆتۆمبیلێک
Director : Masoud Arif & Ako Aziz Mezra
Cast: Mohammed A. Atrushi, Adel Hasan, Kajal Abdulla, Aland Hazim, Rekesh Shahbaz, Dawan Nawzad, Salih Arif, Asmat Izat, Nawzad Majeed, Akhtar Kareem, Deelan Sardar, Nareen M. Faris, Zenat Nawzad.
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 52m / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / 12A
ئایین په‌یوه‌سته به بیروباوه‌ڕی مرۆڤه‌وه، به‌ڵام له کام قۆناغدا مرۆڤ ده‌توانێت بڕیار بدات که که‌ی بڕوا بکات و که‌ی بڕوا نه‌کات. بێگومان ئه‌مه ئه‌و کاته‌یه که مرۆڤ له ژیان و خۆی ده‌گات. له منداڵیه‌وه ئه‌مانه له مێشکماندا جێگیر بوون: گوناح دۆزه‌خ خوادا ئاره‌زووه‌کانی ڕۆحمان. له‌م فلیمه‌دا سروشت داوای ڕۆحه ئازاد و سه‌ربه‌سه‌ته‌کان ده‌کات. پیاوێکه که له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی بینینی به‌هه‌شت ده‌کات، به‌خودا بگات و هه‌ندێک پرسیاری لێ بکات. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕۆح و چاو ده‌ترسن، داوای هاوکاری له ئاوێنه‌یه‌ک ده‌کات! له‌وانه‌یه ئێمه خودا و به‌هه‌شت له ئاوێنه‌که‌دا ببینین له‌گه‌ڵ له‌وانه‌یه‌کی مه‌زندا
زستانستان
Director: Hisham Zaman
Cast Raouf Sarag, Shler Rahnoma, Kawa Gilli, Alibag Salimi
Norway 2007 / 52m / Kurdish (Sorani), Norwegian with English subtitles /
ڕێناس په‌ناهێنێکی کوردی ڕێکوپێکه و له جێگایه‌کی چه‌په‌ک و دووره‌ده‌ستدا له سه‌رووی نه‌رویج ده‌ژی. بێجگه له ژن، له هیچی که‌م نییه. له‌ڕێی به‌ربووکێکه‌وه له عێراق (فرمێسک) ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یهێنێت. به‌ڵام ژنومێردایه‌تییه‌کیان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی فرمێسکدا بۆ نه‌رویج به سه‌ره‌تایه‌کی ئاڵۆز ده‌ست پێ ده‌کات. نه مێرده‌یه‌کی و نه وڵاته‌که‌ش ئه‌وه نابن که فرمێسک له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا کێشاونی. ئایا بۆ (ڕێناس)یش، که ژنێکی ته‌نیا هه‌ر به وێنه بینیوه، ئه‌م ژیانه هه‌مواره؟


English
Kurmanji






