Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی درێژ
جان ــ جیهانی ئه‌و یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه
Director: Züli Aladag
Cast: Oktay Özdemir, August Zirner, Corinna Harfouch, Rober Höller, Ralph Herforth.
Germany 2006 / 90m / Turkish, German with English subtitles / 15
جان ــ له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری کورد (ئالاداگ)ه که له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و تا ئێستا چه‌ندان خه‌ڵاتی بردۆته‌وه و له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانیشه‌وه ستایشی کاره‌که‌ی کراوه. ئه‌م فیلمه باس له به‌رابه‌رکێ و جیاوازیی نێوان جان (ئیۆزه‌میر)، که کوڕی خێزانێکی په‌ناهێنێکی تورکه و خێزانی لاوب، که به ڕوواڵه‌ت خێزانێکی چینی ناوه‌ندی لیبراڵه، ده‌کات. ژیانی پرۆفیسۆری ئه‌ده‌بیات سیمۆن لاوب (زیرنه‌ر) و کریستای ژنی (هارفۆوخ) که له ناوچه‌یه‌کی هێمن و دوور له گێرمه‌وکێشه‌ی به‌رلین ده‌ژین، به‌ته‌واوی ده‌شێوێت؛ کاتێک فێلیکسی (هوێله‌ر) کوڕیان له‌گه‌ڵ (جان)دا تووشی قڕه و گرفت ده‌بێت. سیمۆن له ئه‌نجامی ڕقهه‌ڵسانی له هه‌ڕه‌شه‌کانی جان بۆ سه‌ر خێزانه‌که‌ی دژی هه‌ڵوه‌سته و ڕا و بۆچوونه سیاسییه‌کانی خۆیشی ده‌بێته‌وه و له ڕێگای په‌نابرده به‌ر به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ و ڕقوکینه‌وه ده‌که‌وێته سووکایه‌تیکردن به جان. ڕووداوێکی به‌ته‌واوی سه‌رنجڕاکێشه بۆ تێگه‌یشتن له چۆنێتیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕ و بیروبۆچوونه‌کانی مرۆڤ له دنیای نوێ‌دا.
په‌ڕینه‌وه له غوبار
Director : Shawkat Amin Korki
Cast: Adil Abdolrahman, Hossein Hasan, Abdola Awayd, Aba Rash, Ayam Akra.
France-South Kurdistan (Iraq) 2006 / 73m / Kurdish (Sorani) and Arabic with English subtitles / PG
ئه‌م فیلمه باس له عیراقی ساڵی 2003، کاتی ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن، ده‌کات. دوو پێشمه‌رگه‌ی کورد، ئازاد و ڕه‌شید، به دوای باوک و دایکی مناڵێکی پێنج ساڵانه‌ی عه‌ره‌بدا، که به‌ده‌م لووشکه‌لووشک و گریانه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامێک ده‌یدۆزنه‌وه، ده‌گه‌ڕێن. مناڵه‌که ناوی سه‌دامه. هاوکات دایک و باوکی مناڵه‌که‌یش بۆ دۆزینه‌وه‌ی مناڵه‌که‌یان سه‌ر به هه‌موو شوێنێکدا ده‌که‌ن و به‌ته‌واویش نیگه‌رانن به‌رانبه‌ر به ناوی کوڕه‌که‌یان که ئێستا له هه‌موو جێیه‌ک وه‌ک تابوو سه‌یر ده‌کرێت. هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رده‌وامی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه کورده بۆ خۆڕزگارکردن له‌و مناڵه و بینینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆی بێ به‌ر ده‌بێت، چونکه نه ئه‌مریکاییه‌کان و نه پیاوانی ئایینیش له مزگه‌وت ئاماده‌ن ئه‌و مناڵه بگرنه خۆیان. سه‌دامی بچکۆله به‌ته‌واوی بۆیان ده‌بێت به گرفت، چونکه ڕوو ده‌که‌نه هه‌ر جێیه‌ک سیخناخه به که‌شوهه‌وای پڕ له گێرمه‌وکێشه و بێسه‌روبه‌ریی ئه‌و ڕۆژگاره که زه‌بروزه‌نگ تێیدا هه‌میشه له سنووری ته‌قینه‌وه‌دایه.
ئێزیدییه کورده‌کان
Director : A.Martirosyan
Cast: H. Nersisyan, T. Hakobyan, A Avetisyan, M. Manvelyan, Khano - M.Janan, G. Avetyan, T. Ayvazyan, L. Zavaryan, Kh. Abrahamyan, K. Geghamyan, G. Yeghiazaryan, S. Mirzoyan.
Armenia 1932 / 52m / silent with Russian and English subtitles / PG
به دوای پێشاندانی فیلمی (زارا)دا، که یه‌که‌مین فیلمه له‌سه‌ر کورد کرابێت، له فێستیڤاڵی پاری فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، خۆشحاڵین که بتوانین فیلمێکی ئه‌رمینیایی کلاسیکی ترتان پێشکه‌ش بکه‌ین. ئێزیدییه‌کان گرۆیه‌کی ئێتنیکی کوردن و به‌زۆری له ده‌وروبه‌ری موسڵ، له باکووری عێراق، ده‌ژین و له پێڕه‌وانی بچووکترین لقن له سێ لقه‌کانی ئایینی (یه‌زدانی)، که ئایینێکه له ئایینه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕه‌گوڕیشه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر ئایینه هیندۆئه‌وروپاییه‌کان. ئه‌م فیلمه ڕووناکایی ده‌خاته سه‌ر پێکهێنانی کشتیارییه‌کی هاوبه‌ش له گوندێکی کوردیی ئه‌رمینیا، که وڵاتی هه‌زاران ئێزیدیی کوردیشه. 14ی 8ی ئه‌مساڵ کورده ئێزیدییه‌کان ڕووبه‌ڕووی کوشنده‌ترین په‌لاماری تێرۆریستی بوونه‌وه. ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌کانی گونده‌کانی که‌حتانییه و ئه‌لجه‌زیره، له سه‌رووی ناوچه‌ی نه‌ینه‌وا له عێراق، له دوای خۆیان زیاتر له 500 کوژراو و به لانی که‌میشه‌وه 200 برینداری به جێ هێشت. پێشاندانی ئه‌م فیلمه ته‌رخان و پێشکه‌شه به یاده‌وه‌ریی ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانیی ئه‌م په‌لاماره، که له دوای داگیرکردنی عێراقه‌وه له 2003 به پێشڕه‌وایه‌تیی ئه‌مریکا، به کوشنده‌ترین په‌لامار ده‌ژمێردرێت. هه‌روه‌ها ته‌رخانه بۆ به بیرهێنانه‌وه‌ی یادی هرنت دینک، ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئه‌رمینیا و دۆستی کورد، که له19/1/2007 دا به ده‌ستی تورکێکی نه‌ته‌وه‌په‌رست کوژرا.
دۆڵ: دۆڵی ده‌فان
Director: Hiner Saleem
Cast: Nazmî Kirik, Belçim Bilgin, Ömer Çiaw Sin.
South Kurdistan (Iraq)-France-Germany 2006 / 90m / Kurdish (Kurmanji & Sorani) with English subtitles / 12A
گوندی بالیۆڤا گوندێکی تورکی ــ کوردییه و ده‌که‌وێته سه‌ر سنووری ئێران و عێراق و له نێوه‌ندی ئه‌و ناوچه سه‌رسنوورییانه‌دایه که شه‌ڕوشۆڕ وێرانی کردووه. پێشمه‌رگه‌ی کورد له‌م نێوه‌نده‌دا چالاکه و سوپای تورکیاش له ناوچه‌که‌دا ئاماده‌یی هه‌یه، زۆردارانه و به‌وپه‌ڕی توندوتیژیییه‌وه چاودێریی ناوچه‌که ده‌کات و ڕقوکینه و زه‌بروزه‌نگی خۆی به کار ده‌هێنێت. ئا له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دایه که ئازاد و نازه‌نینی ده‌ستگیرانی ئاهه‌نگی ژنومێردایه‌تی ده‌گێڕن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له کاتی ئاهه‌نگگێڕانه‌که‌دا شه‌ڕ ده‌که‌وێته‌وه و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازه تورکه‌کان ده‌پێکرێت، بۆیه هه‌موو پلانه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئازاد ناچار ده‌بێت ڕا بکات و نازه‌نین ته‌نیا به جێ بهێڵێت. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا ئازاد ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای گه‌شتێکی دوورودرێژ که به ناوچه کوردییه‌کانی ئێران و عێراق ئاشنای ده‌کات و له گه‌شته‌که‌یدا زۆر لایه‌نی خۆشی کولتووری نه‌ته‌وه‌که‌ی و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی تێیدا ده‌ژی بۆ ده‌رده‌که‌وێت.


English
Kurmanji






