Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی دۆکیو مێنته‌ری
Documentaries Programme 12 (Monday 3 Dec 14:15)
کریسمس له عێراق
Director: Jiyar Gol
South Kurdistan (Iraq)-Canada 2007 / 27m / Kurdish (Sorani), Arabic-Aramaic with English subtitles / 15
ئامانجی ئه‌م فیلمه دۆکیومێنترییه ڕووناکایی خستنه سه‌ر ژیانی کریستانه‌کانه (مه‌سیحییه‌کانه) له کوردستان له‌م کاتی پشێوی و ئاژاوه‌یه‌دا که هه‌موو جێیه‌کی عێراقی گرتۆته‌وه. ئه‌م فیلمه له‌ڕێی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی قه‌شه سه‌لوا و دوو خێزانی دیکه‌وه که له به‌غداد و موسڵه‌وه بۆ کوردستان ڕایانکردووه، ژیانی ڕۆژانه‌ی کریستانه عێراقییه‌کانمان پێشان ده‌دات و ده‌یه‌وێت له‌وه تێبگات که کریستانه‌کان چۆن توانیویانه له‌ناو ناوچه پڕ له پشێوی و ئاژاوه‌کاندا ژیان بگوزه‌رێنن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش که له‌کوێوه هێز و بڕستی خۆیان به ده‌ست هێناوه.
لاله‌ش سه‌ره‌تای ژیانه
Director: Aso Haji
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 25m / Kurdish (Kurmanji and Sorani) with English subtitles / PG
وێناکردنی په‌رستگای لاله‌ش، جێگای پیرۆزی کورده ئێزیدییه‌کان له باکووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له خوارووی کوردستان و ئاهه‌نگی ئایینی کورده ئێزیدییه‌کان له‌وێ. ئایینی یه‌زدانی، به مه‌ته‌رییانیش ناسراوه، له ناخی کوردستانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له زێده‌که‌ی خۆیشیدا که کوردستانه خه‌ریکه ده‌چێته ڕیزی کولتووره له‌بیرکراوه‌کانه‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگری کۆنترین میتۆلۆگیایه سه‌باره‌ت به خوڵقانی گه‌ردوون و ژیان.
مناڵانی ئاده‌م
Director: Georgy Paradzhanov
Russia 2007 / 50min / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
کۆلاژێکی ئینتیباعییانه‌یه که چه‌ند لایه‌نێکی ژیانی کورده ئێزیدییه‌کانی ئه‌رمینیا ده‌گێڕێته‌وه. فیلمێکه ده‌رباره‌ی ئه‌وین: ئه‌وینی نێوان خه‌ڵک و ئه‌وینیان بۆ خوای خۆیان. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رباری هه‌ر شتێکیش، هێشتاش ئاڵاهه‌ڵگری نه‌ریت و کولتووری هه‌زاران ساڵ کۆنی خۆیانن.
Documentaries Programme 13 (Wednesday 5 Dec 20:15)
ده‌نگی گوێز
Director: Nasir Hassan
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 25m / Kurdish (Sorani) with English Subtitles
ئه‌م فلیمه دۆکیمێنته‌رییه سه‌باره‌ت به ژیانی خه‌ڵکی کورده له شاخه‌کانی کوردستان و لادێکاندا، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی نێوان ڕۆژهه‌لات (ئێران) و باشوور (عێراق) ی کوردستاندا و به تایبه‌تی تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌و وه‌رزه‌ی که گوێز پێده‌گات و کاتی ئه‌وه‌ی دێت که له دره‌خت لێبکرێنه‌وه. ئه‌و پرۆسه‌یه نیشان ده‌دات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چۆن له‌و پرۆسه‌یه‌دا خه‌ڵک به هه‌ره‌وه‌ز کارده‌که‌ن.
زێڕی سپی
Director: Bijan Zamanpira
East Kurdistan (Iran) 2006 / 15m / No dialogue / PG
ئه‌م فیلمه‌دۆکیومێنتییه ئه‌وه پێشان ده‌دات که کورده گوندنشینه‌کان چ ڕێگایه‌کی دوورودرێژیان له‌به‌ره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاو له مانگه‌کانی هاویندا.


English
Kurmanji






