Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی دۆکیو مێنته‌ری
Documentaries Programme 10 (Tuesday 4 Dec 13:00)
ڕۆژێکی به‌فرین
Director: Hossein Jehani
Australia 2006 / 10m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
به‌یانییه‌کی زووه، ئاسمانی سه‌ر گوندێکی کوردی له‌گه‌ڵ به‌فرباریندا ڕوونتر ده‌بێته‌وه. خه‌ڵکی ورده ورده له ماڵه‌کانیانه‌وه به ده‌ر ده‌که‌ون بۆ چوونه سه‌ر کاری ڕۆژانه‌ی خۆیان. ئه‌م فیلمه دوای کوڕێکی بچکولانه که‌وتووه که به‌ڕێوه‌یه بۆ چوونه سه‌ر گۆڕی باوکی و، دایکیشی له‌باره‌ی چۆنێتیی مردنی مێرده‌که‌یه‌وه ده‌دوێت.
قاچاخی ئه‌لکهول
Director: Karzan Sherabayani
United Kingdom 2007 / 7m / English, Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
زۆربه‌ی کاتی وه‌رزی زستان له ناوچه شاخاوییه‌کانی کوردستانی نێوان عێراق و ئێران و تورکیا به‌فر ده‌بارێت. له‌و کاتانه‌دا که ڕێگاکان چیتر به کاری هاتوچۆی ئۆتۆمۆبیل نایه‌ن، قاچاخچییه‌کان، بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانی بازاڕی ڕه‌ش، ته‌نیا وڵاخه‌کانیان بۆ هاتوچۆکردن به ده‌سته‌وه ده‌مێنێته‌وه.
Documentaries Programme 11 (Wednesday 5 Dec 18:00)
کۆشکێک له مه‌رگ بۆ ژیان
Director: Shakhawan Abdullah Rahim
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 19m / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
ناوه‌ندێک له کوردستان که له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه بۆ زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشت‌وبڕ دروست کراوه، بووه‌ته جێنشینگه‌ی زۆر خێزانی هه‌ژار و بێده‌رامه‌ت.
کورسی
Director: Kia Aziz
Holland 2007 / 40m / Dutch and Spanish with English subtitles / PG
چیرۆکێکی به‌ته‌واوی ڕاسته‌قینه‌ی مۆسیقاری ئه‌رژه‌نتینی ڕوبێن ڕۆدریگێز که یه‌کێکه له‌و قوتابییانه‌ی بوونه قوربانیی ده‌ستی زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرییانه‌ی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا. ئه‌و زیاتر له 20 ساڵه و ته‌نیا له‌پێناوی به‌رده‌وامیدان به ژیاندا، له شه‌قامه‌کانی بوێنس ئایرسدا گۆرانی ده‌چرێت. زۆر سه‌ختی و دژواریی دیکه‌ش ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
ڕۆژه ڕه‌شه‌کان
Director: Alan Amin
United Kingdom 2007 / 45m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / 15
په‌لاماری سه‌دام حسێن به چه‌کی کیمیاویی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و له مانگی مارتی 1988دا بووه هۆی به‌کۆمه‌ڵکوشتنی هه‌زاران هاووڵاتی. ئه‌م فیلمه دۆکیومێنتییه ئه‌زموونی شاهۆ قادر، کۆچه‌ر عه‌لی و په‌رویز خالیدی که سێیانن له‌وانه‌ی له‌و په‌لاماره ڕزگاریان بووه ده‌گێڕێته‌وه که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له کاریگه‌ریی هه‌سته‌کی و سایکۆلۆگیی ئه‌و په‌لاماره له‌سه‌ر ژیانیان که‌م بکه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا که خه‌ریکی پێکه‌وه‌نانی ژیانی خۆیانن له بریتانیا.


English
Kurmanji






