Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی دۆکیو مێنته‌ری
Documentaries Programme 8 (Monday 3 Dec 18:15)
ڕۆحی سپی و له‌شی ڕه‌ش
Director: Chia Yasin
South Kurdistan (Iraq) 2006 / 4m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
ده‌رهێنه‌ر چیا یاسین پرسیار له باره‌ی کوشتن و سووتانی ئه‌و ژنانه‌وه، که به‌بێ مۆڵه‌تی خێزانه‌کانیان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پیاواندا هه‌بووه، ده‌کات.
Documentaries Programme 9 (Monday 3 Dec 22:00)
ئه‌رسه‌لان و ساکار
Director: Kajaw Mihemed
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 15m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
که ئه‌رسه‌لانی باوکی ساكار له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامدا له زینداندا بوو، ساكار خۆی له لای پووری له که‌رکووک ده‌ژیا. که باوکی ئازاد کرا، له سلێمانی نیشته‌جێ بوون و ئه‌رسه‌لان له‌وێ بووه نانه‌واو و ساکاریش به کاری فه‌رشچنییه‌وه خه‌ریک بوو. که ساکار ناتوانێت یاده‌وه‌رییه‌کانی مناڵیی خۆی به بیردا بێته‌وه، باوک و پووری به بیریدا ده‌هێننه‌وه.
چوار نوێژکه‌ر بۆ که‌رکووک
Director: Hiwa Aminnejad
East Kurdistan (Iran) 2007 / 42m / English, Kurdish (Sorani), Arabic and Turkish with English subtitles / 12A
که‌رکووک که‌وتووه‌ته باکووری عێراقه‌وه و دانیشتووانه‌که‌ی له کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاسووری و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ی تر پێکهاتووه. جه‌نگ و پێکداهه‌ڵشاخان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه سه‌باره‌ت به ساغکردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و ناسنامه‌که‌ی، مێژووی ئه‌م شاره‌ی مۆر کردووه و شوێنه‌واره‌کانیان تا ئێستاش به‌رچاو و دیارن. ڕێفراندۆمی ناوچه‌یی که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت له‌وه‌یه له کۆتاییدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات ئاخۆ ئه‌م شاره 5000 ساڵ دێرینه ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان نا. فۆتۆگرافێکی گه‌نجی کورد ڕووناکایی ده‌خاته سه‌ر یاده‌وه‌ریی خێزانه وه‌ده‌رنراوه‌که‌ی خۆی، سه‌ر مێژووی پڕ له گێرمه‌وکێشه‌ی شاره‌که، سه‌ر ئاڵۆزیی ئێتنیکی و ئایینی له شاره‌که‌دا و هه‌روه‌ها سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی له ئارادان له به‌رده‌می سه‌ره‌تاییه‌کی نوێی مێژووی ئه‌م شاره.
Documentaries Programme 10 (Tuesday 4 Dec 13:00)
خانمی به‌دبه‌خت
Director: Khalid Hama Law
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 15m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
قاچاخچێتی سه‌ر سنووره‌کانی ئێران و عێراق سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌تی زۆر خێزانه. ژنان، به شێوه‌یه‌کی ناباو، هه‌ندێک جار له‌م کاره قورس و تاقه‌تپروێنه‌وه ده‌گلێن.
گه‌ڕانێک به‌نێو بازاڕی دهۆکدا
Director: Rekesh Shahbaz
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 14m / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
له بازاڕی دهۆک، له خوارووی کوردستان، مناڵانی ماڵه هه‌ژاران ناچارن ده‌ست له قوتابخانه هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ختێک پاره په‌یدا بکه‌ن.


English
Kurmanji






