Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی دۆکیو مێنته‌ری
Documentaries Programme 7 (Monday 3 Dec 16:30)
ڕۆژێک له‌گه‌ڵ (پ.ک.ک.)ه
Director: Karzan Sherabayani
United Kingdom 2006 / 7m / English, Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
به هه‌زاران له ئه‌ندامه چه‌کداره‌کانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک.) ڕۆژانه له خوارووی کوردستان له عیراق، وه‌ک به‌شێک له هێزی خۆڕاگری و به‌رگری، مه‌شق ده‌که‌ن. ئه‌م ڕێکخراوه‌یه، له 20 ساڵی ڕابوردوودا، زۆر به‌خێرایی و وه‌کو ده‌رئه‌نجامێکی چه‌وسانه‌وه‌ی کورد له لایه‌ن حکوومه‌تی تورکه‌وه گه‌شه‌ی کردووه و ئێستا به ملیۆنان لایه‌نگری له سه‌رانسه‌ری دونیادا هه‌یه. به‌و په‌رۆشییه‌وه که تورکیا ده‌یه‌وێت بچێته ناو یه‌کێتیی ئه‌وروپاوه، له‌کاتێکدا که هێشتا نایه‌وێت هه‌بوونی کورد به بیری خۆیدا بهێنێته‌وه و نکۆڵی له مافه ڕه‌واکانی ده‌کات و پ.ک.ک.یش به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانێت، ده‌رهێنه‌ری کورد کارزان ڕۆژێک له‌نێو هۆبه‌ی مه‌شقکردنی پێشمه‌رگه‌کانی پ.ک.ک.ه‌دا به سه‌ر ده‌بات.
پێداکێشانی کوێران
Director: Aydin Sevinç
North Kurdistan (Turkey) 2006 / 45m / Kurdish (Kurmanji), Turkish with English subtitles / PG
له 24ی ئازاری 2006، 3 ڕۆژ دوای ئاهه‌نگی نه‌ورۆز (جه‌ژنی سه‌ری ساڵی کوردان)، که ملیۆنێک خه‌ڵک له دیاربه‌کر یادیان ده‌کرده‌وه، 14 ئه‌ندامی پ.ک.ک. له پێکدادانێکدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاساییشی تورک کوژران. به‌ڵگه‌کان وایان پێشان دا که ئه‌وانه به جۆرێک له چه‌کی کیمیاوی کوژرابوون. ناشتنی لاشه‌کانیان له لایه‌ن هه‌زاران که‌سه‌وه چاوه‌دێری ده‌کرا و بۆ ناشتنیان له‌گه‌ڵیاندا بوون. پۆلیسی تورک په‌لاماری پرسه‌گره‌کانی دا و له ئه‌نجامدا 7 که‌س، به مناڵیشه‌وه له‌نێویاندا، کوژران. فلیمساز ئایدن سێڤچ ئه‌و خێزانانه ده‌دوێنێت که به‌ر زیانی ئه‌و کاره‌ساته که‌وتوون و گوێی گری مناڵانی دیاربه‌کر ده‌بێت.
Documentaries Programme 8 (Monday 3 Dec 18:15)
به ناوی خوونه‌ریته‌وه
Director: Kameel Ahmedy
United Kingdom 2007 / 34m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / 12A
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئه‌وه ده‌رده‌خات که تا ئێستاش نزیکه‌ی 70%ی کچانی ئێران خه‌ته‌نه ده‌کرێن و هه‌مان شتیش له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێرانیشدا ده‌کرێت. ئه‌م فیلمه دۆکیومێنترییه له‌م دیارده‌یه ده‌کۆڵێته‌وه و ڕاسته‌وخۆ ڕووی قسه‌ی له دانیشتوان و دایک و باوک و ڕابه‌رانی کڵێسا و مزگه‌وته‌کان و دۆکتۆره‌کان و هه‌روه‌هایش ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌مه‌یان کردۆته پیشه و ڕێبازی ژیانی خۆیان. ئه‌مه یه‌که‌م فیلمێکه که ڕووناکایی ده‌خاته سه‌ر کێشه‌یه‌کی ئاوها له ئێران و سه‌باره‌ت به دوو هه‌فته ژیانی کچه‌قوتابییه‌که که تازه‌کی له‌ڕێی دایکیه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتووه که ئه‌ویش خه‌ته‌نه کراوه.
چیمان به سه‌ر هات؟
Director: Hossein Jehani
Australia 2005 / 23m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
چیرۆکێکی کاریگه‌ره ده‌رباره‌ی ژیانی ژنانی کوردستان و ڕووناکایی خستنه سه‌ر کێشه‌ی کوشتنیان به ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموسه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ش که له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆ و زۆری خێزان و کۆمه‌ڵدا، یان خۆیان ده‌کوژن یان خۆیان ده‌سووتێنن.
له نێوه‌ندی ئه‌ویندا... کوشتن
Director: Chia Yasin
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 14m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
هه‌وڵ و خه‌باتی ژنانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر وابه‌سته و گرێدراوی که‌س نه‌بن و ئه‌وه‌ش که کۆمه‌ڵ و نه‌ریت و خێزان لێیان ده‌خوازن چۆنن وا بمێننه‌وه. ئه‌م فیلمه دۆکیومێنتییه که‌سانی ئه‌کادیمی و ئه‌و که‌سانه‌ی له بواری مافه‌کانی ژناندا کاران و هه‌ندێک له ڕابه‌رانی دینی پێشان ده‌دات.


English
Kurmanji






