Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی دۆکیو مێنته‌ری
Documentaries Prgoramme5 (Sunday 2 Dec 15:45)
دیوان
Director: Salam Majeed
United Kingdom 2007 / 10m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
فلیمیکی دۆکیمێنته‌رییه سه‌باره‌ت به شاعیری کورد جه‌مال شارباژێڕی، که له نێوان ساڵانی 1950 کان بۆ 1960 کاندا یه‌کێک بووه له شاعیره گه‌وره‌کانی باشووری کوردستان. ئێستاکه به ته‌نیایی و دوور له خێزانی له له‌نده‌ن ده‌ژی.
مین و تابلۆ
Director: Hossein Jehani
Australia 2002 / 22m / Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
چیرۆکی هونه‌رمه‌ندی کورد (سه‌روه‌ت سه‌وز)ه که ده‌مێک نییه به کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبیل له خوارووی کوردستان گیانی له ده‌ست داوه. له‌پێناوی به‌رده‌وامیدان به ژیاندا ئه‌م هونه‌رمه‌نده به فراوانی ستایشکراوه‌ی کورد ڕۆژانه به کاری پووچکردنه‌وه‌ی (مین)ه‌وه خه‌ریک بوو و شه‌وانه‌ش به نیگارکێشانه‌وه. ئه‌م فیلمه ته‌رخانه بۆ به‌یادهێنانه‌وه‌ی ئه‌و.
Documentaries Prgoramme 6 (Sunday 2 Dec 18:15)
به‌رگری
Director: Orsola Casagrande, Bibi Bozzato
Italy 2007 / 40m / Turkish, Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
ئه‌م فیلمه دۆکیومێنتییه وێنای گرووپی کۆما به‌رخۆدان ده‌کات که گرووپێکی کوردییه و له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی ئیل مانیڤێستۆ؛ ئۆرگانی باڵی چه‌پی ئیتالیاییه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه و هاوکاتیش چیرۆکی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردییه. کۆما به‌رخۆدان که یه‌کێک له گرنگترین ئه‌زموونه‌کانی تازه‌کردنه‌وه‌ی مۆسیقای کوردییه له‌سه‌ر شانۆ، ئه‌وه‌یه که ده‌کرێت به "گرووپێکی کراوه، که تێیدا مۆسیقاره‌کان، له‌ڕێی هه‌ڵبژاردن و پێویستییه‌وه هه‌بوونیان هه‌یه" و "ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌کرێت" که ده‌توانرێت قسه له باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌کی قووڵ بۆ مۆسیقا له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه بکرێت، ئه‌م گرووپه هه‌میشه به‌ڵێن و په‌یمانی سیاسیی به‌هێزی ئاوێته کردووه به کاره هونه‌رییه‌کانی خۆی. ئه‌وه ڕێکه‌وت نییه له ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌دا ئه‌وانه هه‌بوون که گرووپه‌که‌یان به جێ هێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له چیاکانی کوردستاندا ببنه پێشمه‌رگه. هه‌ندێکیشیان، هه‌روه‌ها، له‌و پێناوه‌دا ژیانی خۆیان به‌خت کردووه و هه‌ندێکیشیان ناچار کراون به ژیانی تاراوگه‌ی دوور له زێدی باووباپیران و هه‌ندێکیشیان هه‌تا ئێستاش، سه‌رباری هه‌موو ئاڵۆزی و زه‌بروزه‌نگێک، له کوردستان کار ده‌که‌ن. دوو چیرۆک. یه‌ک ژیان.
کینه ئه‌م؟
Director: Susan Kornalijnslijper
Holland 2007 / 63m / English, Kurdish (kurmanji and Sorani), Turkish with English subtitles / PG
بۆ یه‌که‌مین جار پێشاندانی فیلمێکی دۆکیومێنتییه ده‌رباره‌ی گۆرانیبێژی به‌ره‌نگاری کورد، شڤان په‌روه‌ر، که زیاتر له 30 ساڵه له تاراوگه، له ئه‌وروپا، ده‌ژی. شڤان په‌روه‌ر به ده‌نگێکی هه‌ناسه‌بڕ و خۆش و ده‌رکه‌وتنێکی به‌هێز له‌سه‌ر شانۆ لیریکی سیاسی به کوردی ده‌چڕێت. ئه‌و یه‌کێکه له سیمبۆڵه زیندووه‌کانی کورد و دنیا و گۆرانییه‌کانیشی به فراوانی به‌نێو خه‌ڵکدا بڵاو بوونه‌ته‌وه. شانبه‌شان له‌گه‌ڵ دیمه‌نی کۆنسێرته‌کانیدا، چه‌ندان دیمه‌نیش له ژیانی ئه‌و، هه‌م له ناوه‌وه و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بینین. ئه‌م فیلمه، هه‌روه‌ها، ڕووناکایی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند کوردێک که به قووڵی که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ریی گۆرانییه‌کانی ئه‌وه‌وه. فیلمسازی هۆڵاندی سوسان کۆرنالیژنسلیژپێر بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵان له‌گه‌ڵ شڤان په‌روه‌ردا له‌م جێوه بۆ ئه‌و جێ چووه بۆ دروستکردنی ئه‌م فیلمه دۆکیومێنتییه: که چێ‌کردنی ئاسان نییه له کوردستانێکدا که، وه‌کو خۆی ئاماژه‌ی هه‌ستی پێکردووه، پیاوانێکی زۆر هه‌ن که چاویلکه‌ی هه‌تاویان له چاو کردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ش که خۆره‌تاو نییه!
ژنه ده‌نگبێژه‌کان
Director: The Collective of Atölyemor
Turkey 2006 / 22m / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
ژنانی کورد، به‌ده‌ر له کولتووری نووسراوه، ئه‌زموون و دیرۆکی خۆیان و ده‌وروبه‌ریان له‌م نه‌وه‌وه بۆ ئه‌وی تر له‌ڕێی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک و گۆرانیوتنه‌وه پاراستووه. ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌و ژنانه پێشکه‌ش ده‌کات که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان کولتوورێک له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون بپارێزن و به زیندوویی بیهێڵنه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م کاره‌یان زۆرجار دژ به خواستی خێزانه‌کانیان و ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یشه که تێیدا ده‌ژین.


English
Kurmanji






