Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی دۆکیو مێنته‌ری
Documentaries Programme 4...
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه کوردین
Director: Niaz Lajani
South Kurdistan
(Iraq) 2003 /
90m / English /
PG
کاتێک که سه‌بازێک ڕێ له بوک و زاوایه‌ک ده‌گرێت به سنووری نێوان عێراق و ئێران‌دا تێپه‌ڕن، ئه‌وه وایان لێ ده‌کات په‌نا بۆ ڕێگای تر به‌رن.
خه‌ڵکی وڵاتێک که له‌سه‌ر نه‌خشه سڕڕاوه‌ته‌وه
Director: Haco Cheko
United Kingdom 2007 / 20m / English / PG
ئه‌م فیلمه دۆکیمینته‌رییه تیشک ده‌خاته سه‌ر دابونه‌رێتی کوردی، کاری کۆمه‌ڵگه‌ی کورد و مۆزه‌خانه‌ی هه‌کنی ده‌خاته ڕوو له هه‌وڵدانیاندا بۆ پێکهێنانی هوشیاریه‌ک سه‌باره‌ت به کلتوور و دابونه‌رێتی کوردی له ڕێگای فێرکردنی کاری بینراو و هونه‌رییه‌وه. چالاکی کلتووری، بۆنه‌کان، فێستیڤاڵ، موقابه‌له و ئه‌و چالاکیانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به پرۆژه‌ی که‌له‌پووری کوردییه‌وه هه‌یه، نمایش ده‌کرێن له‌و پرۆژه‌یه‌دا که ناوی "کردنه‌وه‌ی سندوقه کوردییه‌که"یه. ئه‌م فیلمه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی کردنه‌وه‌ی سندوقه کوردییه سه‌رچاوه خویندنییه‌که‌یه که له ساڵی 2007 دا له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی هه‌کنییه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه. ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری مۆزه‌خانه‌ی له‌نده‌نه‌وه خه‌رجی بۆ دابین کراوه وه‌ک به‌شێک له پرۆژه‌ی که‌له‌پووریی په‌نابه‌ریی ناوچه‌که.
Documentary...
سندوقه‌که‌ی لانزۆ
Director: Sami Mermer
Canada 2007 / 100m / English, French, Kurdish (Kurmanji), Turkish with English subtitles / PG
ئه‌م فیلمه‌دۆکیومێنتییه باس له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ده‌رهێنه‌ر سامی مه‌رمه‌ر ده‌کات بۆ دروستکردنی فیلمێک له‌سه‌ر ئه‌و لانه‌وازانه‌ی له شه‌قامه‌کانی (گران ڕه‌پید)دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ــ ئه‌و شاره‌ی که به هه‌زاران کوردی لێ کۆ بووه‌ته‌وه بۆ به‌دواداچوونی هه‌واڵه‌کانی جه‌نگی که‌نداوی 1991. سامی مه‌رمه‌ر بۆ خۆشی په‌ناهێنێکی ده‌ربه‌ده‌رکراوی بێ وڵاته و له تورکیاوه له ترسی چه‌وساندنه‌وه، له‌به‌ر به‌شداربوونی له چه‌ند چالاکییه‌کی کولتووریدا، هه‌ڵهاتووه و په‌نای بردۆته به‌ر ئه‌مریکای باکوور. له دوای ڕووداوه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، هیچ هیوا و ئاواتێکی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌رێتیی سیاسی نامێنێت. به‌هه‌رحاڵ، به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌رێتیی تاکه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ک نابێت که ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. هاووڵاتییه تۆقیوو و به‌گومانه‌کانی ئه‌مریکا پۆلیس ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که: "پیاوێکی قژبژ که له عه‌ره‌ب ده‌چێت فیلمی پردێک و فڕۆکه ده‌گرێت!" و وه‌ک ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش (ئێف.بی.ئای)، له‌کاتێکدا که ئه‌م خه‌ریکی دروستکردنی فیلمه‌که‌یه‌تی، ده‌که‌وێته تۆمارکردنی جموجووڵه‌کانی. فیلمێکی پڕ له هه‌ستونه‌ست له هه‌لومه‌رجێکی یه‌کجار ئاڵۆز و دژوار‌دا.
Documentaries Programme 5 (Sunday 2 Dec 15:45)
جگه‌رخوێن – نیشتیمانپه‌روه‌رێکی کورد
Director: Kawa Akreyi
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 60m / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
فیلمێکی دۆکیومینته‌رییه سه‌باره‌ت به شاعیر، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و زمانه‌وانی مه‌زن، جگه‌رخوێنه که له ساڵی 1984 له تاراوگه له ولاتی سویددا کۆچی دوایی کرد. به ناوبانگترین دیوانی شیعریی له‌ژێر ناونیشانی کینه ئه‌م؟ دابوو. که‌یۆ حه‌سه‌ن له ستۆکهۆڵمه‌وه ده‌ست به گه‌شته‌که‌ی ده‌کات بۆ حه‌ساره له ماردین له باکووری کوردستان (تورکیا)، که شوینی له‌دایکبوونی باوکییه‌تی. ئه‌و به گه‌شتێکدا ده‌مان بات به ناو ژیان و شیعره‌کانی ئه‌و شاعیره گه‌وره‌دا.


English
Kurmanji






