Letter from the Mayor |
|---|
Jury Members |
Related Activities |
فیلمی دۆکیو مێنته‌ری
Documentaries Programme 2 (Saturday 1 Dec 15:30)
رووخسه‌ت
Director: Asaad Sofia
East Kurdistan (Iran) 2006 / 14m / Farsi, Kurdish (Sorani) with English subtitles / PG
وریا کوڕێکی کورده و که‌موکووڕی هۆشه‌کی هه‌یه. حه‌زی له زۆرانبازییه و ئاواتی ئه‌وه‌یه ببێته پاڵه‌وانی زۆرانبازی. که‌سانێک یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئامانجه بگات.
خۆت یارییه‌کانی خۆت دروست بکه
Director: Sibel Akkulak
North Kurdistan (Turkey) 2007 / 25m / Turkish with English subtitles / PG
فیلمێکی دۆکیومێنتییه ده‌رباره‌ی پرۆژه‌یه‌ک له دوو شاردا: ئه‌سته‌مبوڵ و دیاربه‌کری شاری کوردان، که په‌نابه‌ریی به‌ناچاری و هه‌ژاری تێیاندا هاوشانی یه‌کترن. پڕۆژه‌که له‌گه‌ڵ منداڵاندا خه‌ریکه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بدات باوه‌ڕبه‌خۆبوون و توانای خوڵقاندنیان تێدا دروست بکات.
لاستیکی خه‌تکوژانه‌وه
Director: Zimnako Kareem
South Kurdistan (Iraq) 2007 / 12m / Kurdish (sorani) with English subtitles / PG
لاستیکی خه‌تکوژانه‌وه له مناڵانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی کۆکراوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌کی وا سه‌رنجڕاکێش ڕێکخراون که له‌و ژمارانه تێده‌گه‌ن که له هه‌ن.
Documentaries Programme 3 (Friday 30 Nov 17:45)
پێڕه‌وانی مه‌لیک تاووس
Director: Binevsa Bêrîvan
Belgium/Armenia/Germany 2006 / 52m / Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG
ئێزیدییه کورده‌کان له سه‌ره‌تایی چه‌رخی نۆزده‌یه‌مدا بوون به قوربانیی سیاسه‌تی ته‌نگه‌چیکڵدانه‌یی و چاونه‌پۆشیی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و هه‌ر له‌و سه‌روه‌خته‌یشدا له زێدی باووباپیرانی خۆیان دوور خرانه‌وه و به ناوچه جیاجیاکانی ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌دا بڵاو کرانه‌وه، بۆ نموونه له ئه‌رمینیا که ئێستا نه‌وه‌کانی ئه‌وان تێیدا ده‌ژین. لێره‌دا، فیلمسازی لاوی کورد بنه‌ڤشه بێریڤان به مه‌به‌ستی دیداری ئه‌م که‌سانه به ئه‌رمینیادا ده‌گه‌ڕێت و هه‌ر له‌و ڕێیه‌شه‌وه مێژووی بزۆز و ده‌وڵه‌مه‌ندیان که له‌وه‌یه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ چیرۆکی به‌موسوڵمانکردنی میلله‌تانی ناوچه‌که له چه‌رخی حه‌وته‌می زایین‌دا پێشان ده‌دات، هه‌روه‌ها باسی چۆنێتیی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مه‌نه‌ته‌وانه‌ی که له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئایینی خۆیان مانه‌وه و نه‌بوون به موسوڵمان ده‌گێڕێته‌وه.
ئاوازی په‌ڕه‌کانی تاووس
Director: Faranak Ahmadi
South Kurdistan (Iraq) 2002 / 53m / Kurdish with English subtitles / PG
ئه‌م فیلمه دۆکیومێنترییه له ئێزیدییه‌کان و کولتووری ئه‌وان له کاتی فێستیڤاڵی پیرۆزی جاما، کاتێک که له په‌رستگای لاله‌ش له خوارووی کوردستان (عێراق) کۆ ده‌بنه‌وه، ده‌کۆڵێته‌وه.


English
Kurmanji






