فیلمه کورته‌کان
|
|
12:56
ده‌رهێنه‌ر: ئه‌میر غوڵامی:
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)، 2006/ 5 خوله‌ک/ کوردی به ته‌رجومه‌ی ئینگلیزییه‌وه/ بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک.
ئه‌کته‌ره‌کان: ئارش غوڵامی، جه‌مال باڤه‌ردی موقه‌ده‌م، قادر خوسره‌وی، فریبا ئاده‌می.
چیرۆکی دوو برایه که پێکه‌وه یه‌ک جووت پیڵاویان هه‌یه. بچووکه‌که‌یان بۆ قوتابخانه له پێی ده‌کات و ئه‌مجا له گه‌ڕانه‌وه‌یدا ده‌بێت به خێرایی بیداته‌وه به براکه‌ی و بێکاتیش کاری خۆیان پێ ده‌کات...
|
|
|
|
ئۆقیانووسێک له یاده‌وه‌ری
ده‌رهێنه‌ر: کامه‌ران ره‌ئوف:
هۆڵه‌ندا، 2005/ 30 خوله‌ک/ هۆڵه‌ندی و کوردی (سۆرانی) به ته‌رجومه‌ی کوردییه‌وه/ له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵییه‌وه.
ئه‌کته‌ره‌کان: شه‌ماڵ عه‌لی، شادان فوئاد، شیروان جه‌مال، شیروان شه‌عبان.
پیاوێک به‌هۆی ترس و تۆقینه‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی به‌جێهێشتووه، له حاڵه‌تێکی ونبووندایه و له وڵاته نوێکه‌یدا له حاڵه‌تیکدا ده‌ژی که له‌نێوان خه‌وبینین و بێداریدایه.
|
|
|
|
چیای سپی
ده‌رهێنه‌ر: ته‌ها که‌ریمی:
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات (ئێران)، 2006/ 30 خوله‌ک/ کوردی به وه‌رگێڕدراوی ئینگلیزییه‌وه/ بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک.
له کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا له کوردستان، ساڵی 1990، پارتییه سیاسییه کوردییه‌کان جێ‌وڕێی خۆیان له ده‌وروبه‌ری چیای قه‌ندیل کردبووه‌وه. فه‌قی برایمی پیر که بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیانی به سه‌ر بردووه له ڕووداوه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌گلێت و له هه‌ردوو به‌ره‌وه به‌رپرسیارێتیی گۆڕینه‌وه‌ی لاشه‌ی مردووه‌کانی ده‌خرێته ئه‌ستۆ.
|
|
|
|
ئاوی ڕه‌ش
ده‌رهێنه‌ر: ساهیم عومه‌ر خه‌لیفه:
به‌لجیکا 2006/ 30 خوله‌ک/ کوردی (کرمانجی) به ته‌رجومه‌ی ئینگلیزییه‌وه/ له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵییه‌وه.
ئارما‌نج له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و کوڕه‌که‌یدا له تورکیا هه‌ڵدێن بۆ به‌لجیکا و داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌ن، به‌ڵام داواکارییه‌که‌یان ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه. له کاتێکدا که ئارما‌نج به‌دوای چاره‌سه‌رێکدا ده‌گه‌ڕێت بۆی ده‌رده‌که‌وێت که هاوسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێکی تر ده‌ستی تێکه‌ڵ کردووه. بڕیار ده‌دات بیکوژیت.
|
|
|
|
پۆستاڵ
ده‌رهێنه‌ر: تابان یاسین:
باشووری كوردستان (عیراق)/ ٢٠٠٥/ 9 خوله‌ک/ بێ ئاخاوتن/ له ته‌مه‌نی پانزه ساڵییه‌وه.
له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا له عیراق، ده‌سه‌ڵاتداران پۆستاڵه ڕه‌شه‌كانی خۆیان بۆ تێكدانی كاره هونه‌رییه‌كان و ئازاردانی هونه‌رمه‌ندان به كار ده‌هێنا. یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه كه زیندانی کرابوو و ئه‌شكه‌نجه درابوو، وه‌ك تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌یه‌ك به شێوازی تایبه‌تی خۆی یاده‌وه‌رییه پڕ ئێشه‌كانی نیشان ده‌دات.
|
|
|
|
که‌نتۆر
ده‌رهێنانی: عه‌لی که‌مال چنار:
نواندنی: موحه‌ره‌م ئایدین، سیبێڵ جان، ئۆگور چنار
کوردستانی باکوور (تورکیا)، 2006/ 8 خوله‌ک/ بێ ئاخاوتن
چیرۆکێک ده‌رباره‌ی پیاوێک که بۆی ده‌رده‌که‌وێت ژنه‌که‌ی له پشته‌وه خیانه‌تی لێده‌کات.
|
|
|
|
ده‌لالۆ
ده‌رهێنه‌ر: بێری شه‌لماشی:
هۆڵه‌ندا 2006/ 10 خوله‌ک/ کوردی (سۆرانی) و هۆڵه‌ندی به ته‌رجومه‌ی ئینگلیزییه‌وه/ بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێكه.
ئه‌مه نوێترین فیلمی کچه‌ده‌رهێنه‌ری کورد، بێری شه‌لماسییه، که پاداشتی ساڵانه‌ی نووسه‌ری لاوی 2001 و 2002 ی برده‌وه له هۆڵه‌ندا. ئه‌م فلیمه باس له په‌نابه‌رێکی کورد ده‌کات که ناوی ئازاده و ئێستاکه له هۆڵه‌ندا ده‌ژی. ئازاد له ده‌ست زوڵم و زۆری وڵاته‌که‌ی هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام هێشتا له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌رییه‌کانی ئه‌وێدا ده‌ژی. ئایا ده‌توانێت له کۆتاییدا ئه‌وه به جێ بهێڵێت؟
|
|
|
|
هه‌ستپێکردن
ده‌رهێنانی: ناسر موستاژارانی:
ئینگلته‌را، 2006/ 4 خوله‌ک/ به ئینگلیزی
کچێک له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێکیدا یاری ده‌کات، کاتێک پیاوێک به چه‌قۆیه‌که‌وه ده‌بینێت...
|
|
|
|
|
|