کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی به‌خۆشحاڵییه‌وه بۆ چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن به‌خێرهاتنان ده‌کات و به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه‌چه‌شنتان پێشکه‌ش ده‌کات که زیاتر له شه‌ست فیلمی له خۆ گرتووه هه‌ر له دراماوه تا فیلمی دۆکیومێنتی و ئه‌نیمه‌یشتن و فیلمی درێژ و فیلمی کورت. ئه‌م فێستێڤاڵه یه‌که‌مین و ــ ئێستاش گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه ــ که له سه‌رانسه‌ری دنیادا بۆ پێشاندانی فیلمی کوردی ساز ده‌کرێت و هه‌روه‌ها به گفتوگۆی نێوان ده‌رهێنه‌ران و فیلمسازان و ئه‌کته‌رانی به‌شداربووش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کرێت. یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین ئامانجه‌کانی ئێمه ئه‌وه‌یه پشتگیری ئه‌و به‌هره تازانه بکه‌ین که له بواری فیلمسازیدا ده‌رکه‌وتوون و هانیان بده‌ین تا زیاتر بێنه پێشه‌وه و جێی خۆیان له بواره‌که‌دابکه‌نه‌وه. ئێمه دڵشادین به بینینی ئه‌و هه‌موو فیلمسازه گه‌نجه کوردانه‌ی که له هه‌وڵی پێوه‌ندیگرتندان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی کولتووریدا له ئه‌وروپا و دڵنیاین که گه‌ڕانه‌وه‌ی کاره‌کانیشیان بۆ ناو وڵات بووه به هۆی گۆڕینی ڕه‌نگوڕووی کۆمه‌ڵی کورده‌واری له ناوه‌وه‌دا، هه‌ربۆیه جێیه‌کی شایان و گرنگیان له به‌رنامه‌ی کاره‌کانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی ئێمه‌دا گرتووه. سینه‌ما زمانی تێپه‌ڕاندن و ئاودیوبوونه به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌ستانه‌دا که ده‌ستیاوی سیاسه‌ت، جوگرافیا، ئایین و جیاوازیی کو‌لتوورین و له‌سه‌ر ڕێی ئێمه دانراون. ئێمه هاووڵاتانی ئه‌و نه‌ته‌وه جیاوازانه‌ی که پێکه‌وه ده‌ژین پێویستمان به‌وه هه‌یه که وزه و توانای خۆمان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی گفتوگۆ و پێکه‌وه‌دوان کۆ بکه‌ینه‌وه.
دیاره جێی خۆشحاڵییه‌کی تایبه‌تییه بۆ ئێمه که ئه‌مجاره‌ش فێستیڤاڵه‌که‌مان له سینه‌مای (ڕیۆ)، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتگیرمان بووه، به‌ڕێوه ده‌به‌ین. ئێمه له‌و کاته‌وه که یه‌که‌م فێستیڤاڵمان له ساڵی 2001دا ڕێکخست ڕێگایه‌کی دوورمان بڕیوه و فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن له لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی خۆبه‌خشه‌وه که به ده‌ستپێشخه‌ری و بانگه‌وازێکی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌لکه‌ڤیی کوردی تورکی له ده‌وری یه‌کتر کۆ بوونه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. ئێمه به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بووین و که‌سانی دیکه‌ش هاتوونه‌ته پاڵمان و کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رمان ده‌وڵه‌مه‌تر بووه و له ئه‌نجامی پێکه‌وه‌دوان و گفتوگۆوه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و جێیه‌ی که بتوانین باشتر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی له ئه‌ستۆمانه پڕ بکه‌ینه‌وه. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕێکخستنی فێستیڤاڵدا به‌شدار بوون هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ئاگا بوون له‌و ڕاستییه‌ی که فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌بری و به نێوی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌وه ڕێک ده‌خرێت که خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نییه. ئاگاداریش له‌وه‌ی که ئه‌م ئه‌رکه گرانه به‌و ڕاستییه ئاسانتر نابێت که داوای کۆمه‌ک و پشتگیریی گه‌لانی تر بکه‌ین بۆ هاریکاریکردن و ده‌ستگیرۆییمان. گفتوگۆکانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه ڕێنوێنیمان بکه‌ن به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ما و پێکهاته‌یه‌کی گه‌شه‌کردوو تا باشتر به‌رپرسیارێتیی سه‌ر شانمان بۆ خه‌ڵکی کورد ڕوون بکاته‌وه و هه‌ر له‌و ڕێیه‌وه‌ش ئه‌و پشتگیرییه له خه‌ڵکی خۆمان به ده‌ست بهێنین که له توانادا هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر کاره‌کانمان. له کۆتایی ساڵی 2004دا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن بڕیاری دا که ببێت به بنکۆمیته‌یه‌کی ناوه‌نده و کۆمیته سه‌ره‌کییه کوردییه‌کان له بریتانیا، وه‌کو ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌لکه‌ڤی کوردی ــ تورکی له هه‌کنی، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی کوردی له لامبێث، ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له هارنگه‌ی و بنکه‌ی په‌نابه‌رانی کورد (کیا) له کینسینتۆن و جێلسی.
جێی ئاماژه بۆ کردنه که سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رپێکه‌وتنی پیشه‌سازیی سینه‌مای کوردی، به‌تایبه‌ت له پاش دوایین فێستیڤاڵی فیلمی کوردییه‌وه له مانگی 9ی 2004ـه‌وه، زۆر له جاران به به‌رهه‌متر بووه و له‌و مانگانه‌ی دواییشدا هه‌ندێک له فیلمه‌کان براوه و به‌ده‌ستهێنه‌ری زۆر خه‌ڵاتی شایان بوون له فێستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا. فیلمسازکردن تاڕاده‌یه‌ک له کوردستاندا تازه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ئێستا خاوه‌نی چه‌ند کارێکی سینه‌ماییه که شایانی به بیردا هێنانه‌وه‌ن و جێی په‌سن و پێداهه‌ڵدانی ڕه‌خنه‌گران بوون و ته‌نانه‌ت گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و جێگایه‌ی که به سه‌رانسه‌ری دنیادا په‌خش و بڵاو بکرێنه‌وه و به‌ره‌وپێش هان بدرێن. وه‌ک ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه سیاسییانه‌ی له دنیادا هه‌یه و دیاره کوردیش به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت تێیدا به‌شداره، ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی که ئێستا هه‌یه و به‌تایبه‌تیش له کوردستانی باشووردا له (عیراق) بووه‌ته هانده‌ر بۆ سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندان چالاکی که وزه و توانایه‌کی تری به سینه‌مای کوردی به‌خشیوه. له‌به‌ر گه‌یشتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی فیلم که ئه‌مساڵ له هه‌موو ساڵێکی تر زیاتر بوون، ناچار بووین زۆر به وردی به‌نێویاندا بگه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ده‌سته‌بژێریکیان بده‌ین بۆ به‌رنامه‌که‌مان که ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت. به‌داخه‌وه، که هه‌موو فیلمه‌کان له به‌رنامه‌که‌ماندا جێگای نه‌بووه‌وه و ناچار بووین به‌وه‌ی نیوه‌یان بۆ پێشاندان هه‌ڵبژێرین. که‌واته ئه‌مساڵ، بۆ یه‌که‌مین جار، ساڵی یه‌که‌مه‌کانه! ئێمه به‌تایبه‌ت شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ین فیلمی کلاسیکی بێ ده‌نگی (زارێ)، که له ساڵی 1926دا و له ئه‌رمینیا، ساز کراوه له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا پێشان ده‌ده‌ین. ئه‌م فیلمه به یه‌که‌م فیلم داده‌نرێت که له‌باره‌ی کورده‌وه کرا بێت و ئێمه ده‌مانه‌وێت سوپاسی ناوه‌ندی فیلمی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نی و فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم له یه‌ریڤان بکه‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و کۆششه‌ی بۆ ڕه‌خساندنی بواری پێشاندانی ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵه‌که‌ماندا دایان. هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تیش دڵشادین به پێشاندانی چه‌ند فیلمی (ئه‌نیمه‌یشن)ی کوردی بۆ یه‌که‌مین جار. ئه‌م فیلمانه، پێکه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند فیلمی تردا که بۆ منداڵان گونجاون، ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ڕه‌خساندوین بۆ یه‌که‌مین جار به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت له فێستیڤاڵدا بۆ نه‌وجه‌وانان و خوێندکاران ڕێک بخه‌ین.
ڕۆشنایی زیاتر ده‌خرێته سه‌ر فیلمه هه‌ره‌دیاره‌کانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵمان که بریتین له: فیلمی (نیو مانگ)ی به‌همه‌نی قوبادی، براوه‌ی سێ خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلم له (سان سباستیان)، ئه‌مساڵ. فیلمی (به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕانه‌وه)ی عومه‌ر ئوگور که ده‌رباره‌ی کوده‌تای له‌شکری تورکه له ساڵی 1980دا و بۆ یه‌که‌مین جار له بریتانیا پێشان ده‌درێت. فیلمی (شیوه‌نی به‌فر)ی جه‌میل ڕۆسته‌می پێشبڕکێکه‌ری باشترین فیلمی بێگانه‌ی عیراق له خه‌ڵاتی ئه‌کادیمیی ساڵی 2005دا. فیلمی (کیلۆمه‌تر زیڕۆ)ی هونه‌ر سه‌لیم که بۆ پێشبڕکێی خه‌ڵاتی سینه‌مایی (کان)ی ساڵی 2005 هه‌ڵبژێردرا و هه‌روه‌ها فیلمی (ساڵه‌های ته‌مه‌نی شه‌وێک)ی مه‌هدی ئومێد و فیلمی سیاسیی کۆمیدیی (ده‌یڤید و له‌یلا)ی جه‌لال جوانڕۆیی و فیلمی درێژی (فراتریساید)ی ده‌رهێنه‌ر یه‌ڵماز ئه‌رسلان و فیلمی مه‌سعود عارف ساڵح و حوسێن حه‌سه‌ن عه‌لی به ناوی (گوڵه‌نێرگز). بێجگه له‌مانه‌ش دوو فیلمی دۆکیومێنتیی نامۆ خه‌لیل پێشان ده‌درێن به ناوی (ده‌یڤیدی تۆڵهیڵدان) و (ئه‌نفال)ه‌وه که زۆر وه‌ستایانه سازکراون. پاشان خه‌لیل ئوساڵ و هاوڕێکانی به دوایین فیلمیان به ناوی (بێریتان)ه‌وه به‌شداریمان ده‌که‌ن و کارزان شێره‌به‌یانیش به فیلمی (گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌رکووک) و گویێن ڕۆبیرتز و جۆن ویلیه‌میش به فیلمی (ڕێگای سه‌دام به‌ره‌و دۆزه‌خ) و ئه‌مجا جییان ده‌میریل به فیلمی (38) به‌شداریی فێستیڤاڵ ده‌کات. هه‌روه‌ها چه‌ند فیلمی کورتیش که براوه‌ی چه‌ندان خه‌ڵاتن پێشان ده‌درێن، له‌گه‌ڵ چه‌ندان جۆره دۆکیومێنتی به‌هێز و سه‌رنجڕاکێش.
تێکڕای فیلمه‌کانیش، بێجگه له (بێریتان)، وه‌رگێڕدراوی ئینگلیزییان له‌سه‌ر ده‌بێت.
بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌مساڵیشمان بۆ هه‌موو لایه‌ک ئه‌مه‌یه: ئاشتی، به‌بێ پێکه‌وه‌دوان و گفتوگۆ، مه‌حاڵه. هیوادارین فێستیڤاڵه‌که‌مان هانده‌رێک بێت بۆ ئاشتی و له‌یه‌کترتێگه‌یشتن له‌نێو گشت نه‌ته‌وه‌کاندا.
خۆشی له فێستیڤاڵه‌که‌مان ببینن!