نیو مانگ ده‌رهێنانی: به‌همه‌ن قوبادی نواندنی: ئیسماعیل غه‌فاری، ئه‌ڵڵا موراد ڕه‌شتیانی، فه‌رزه‌ن سابووری، کامبیز ئارشی، سادیق به‌هزادپوور، عه‌لی ئه‌شره‌ف ڕه‌زای، ڕه‌زا حاج خوسره‌وی، محه‌مه‌د ناهید، به‌هرام زاره‌یی، حه‌دیه ته‌هرانی، گۆڵشیفته فه‌ره‌حانی، حه‌سه‌ن پوورشیرازی. کوردستانی عیراق/ ئێران/ نه‌مسا (ئوتریش)/ 2006 ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام نه‌ماوه و مامۆ که موزیکژه‌نێکی ناوداری کورده، له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانیدا، هه‌ڵده‌سێت به گه‌شتێک بۆ عیراق تا کۆنسێرتێک ئه‌نجام بدات. کۆنه‌هاوڕێیه‌کی مامۆ که مینی ــ باسێک لێده‌خوڕێت دێت و یه‌ک به‌دوای یه‌ک کوڕه‌کانی مامۆ هه‌ڵده‌گرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌کێک له کوڕه‌کانی مامۆ پێشبینی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکانی به‌ته‌مه‌نی گونده‌که باس ده‌کات، که‌چی مامۆ هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گه‌شته‌که‌ی. ئیتر سنوور ده‌بڕن و ڕووبه‌ڕووی گرفت و سه‌ختی ده‌بنه‌وه و سه‌فه‌ره‌که‌یان ده‌بێته مایه‌ی هه‌م گیانبازی و هه‌میش تێگه‌یشتن و شت بۆ ده‌رکه‌وتن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه فیلمه نوێیه‌که‌ی به‌همه‌نی قوبادی (کیسه‌ڵه‌کان ده‌فڕن) له فێستیڤاڵی فیلمی (سان سه‌باستیان)دا به‌رزترین خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا، شانبه‌شانیش هه‌ردوو بواری نووسین و فۆتۆگراف خه‌ڵات کران.
کیلۆمه‌تر زيڕۆ ده‌رهێنانی: هونه‌ر سه‌لیم نواندنی: نازمی کیریک، به‌لجیم به‌لگیم، ئه‌یام ئه‌کره‌م، ئه‌حمه‌د قه‌ڵادزه‌یی، نزار سه‌لامی. فره‌نسا 2005/ 96 خوله‌ک/ کوردستانی باشوور (عیراق)/ به زمانی کوردی وه به سه‌بتایتڵی ئینگلیزی. عیراق ساڵی 1998، ئاکۆی گه‌نج، که مێرد و باوکیشه، ده‌بێت بچێت بۆ سه‌ربازی له سوپای سه‌دام حسێندا. سه‌ربازێکی نائومێده و خه‌و به هه‌ڵاتنه‌وه له‌و وڵاته ده‌بینێت، به‌ڵام سه‌لمای ژنی ئاکۆ که باوکی له ژیاندا ماوه و نه‌خۆشی ناو جێیه، به‌جێهێشتنی وڵات ڕه‌د ده‌کاته‌وه. ئاکۆ ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی ئێران و عیراق ده‌کرێت و نه‌ک هه‌ر ئه‌زموونی جه‌نگ به ڕاستی ده‌بینێت، به‌ڵکو وه‌ک کوردێکیش له هه‌موو لایه‌که‌وه دووچاری به‌دره‌فتاری و سووکایه‌تی ده‌بێته‌وه. دوودڵی و سه‌ختیی بڕیاردان داوای هه‌وڵی خۆدۆزینه‌وه و ده‌ربازبوونت لێ ده‌که‌ن!
ڕاوه جنۆكه ده‌رهێنه‌ر: مه‌هدی ئومێد نواندن: تاریق ئاكره‌یی، عومه‌ر چاوشین، هاوژین سه‌ردار، هه‌ڤاڵ حه‌مه‌جوان. له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له هه‌ولێر (به‌شی سینه‌ما)وه به‌رهه‌م هێنراوه. كوردستان ١٩٩٣/٨٠ خوله‌ک/ كوردی به سه‌بتایتڵی ئینگلیزی/ له ته‌مه‌نی پانزه ساڵییه‌وه. له ساڵی ١٩٩٠، سه‌دام، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ڕاپه‌ڕینی كورده‌كان، هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر شاره‌كانی كوردستان، به‌مه‌ش هه‌زاران كورد به‌ره‌و سنوور و شاخه‌كان ڕایان‌كرد له ترسی هێرشێكی تری كیمیاوی. ئه‌وه دواین شه‌ڕی گه‌وره بوو له‌نێوان كورد و ڕژێمی سه‌دام. فیلمه‌كه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پیاوێكی پیر به ناوی قودره‌ت ئاغا كه مریه‌می كچی له كۆڕه‌وه‌كه‌دا بزر كردووه و داوای یارمه‌تی له كوڕێكی لاو، جوامێر، ده‌كات كچه‌كه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا قودره‌ت ئاغا به‌ڵێن به جوامێر ده‌دات ئه‌گه‌ر مه‌ریه‌می بۆ بدۆزیه‌وه، ئه‌وا لێی ماره ده‌كات. دوای گه‌ڕانێكی زۆر له ئوردووگایه‌كی ئاواران ده‌یدۆزنه‌وه، كه‌چی تا ئه‌وان ده‌گه‌نه ئه‌وێ مه‌ریه‌م دڵی خۆی داوه به كوڕێكی تر. بۆیه ئاماده نییه مێرد به جوامێر بكات و كێشه‌كان لێره‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن.
فراتریساید ده‌رهێنانی: یه‌ڵماز ئه‌رسه‌لان نواندنی: ڤاله‌نتینا کریستۆڤا ــ کاتینا، جین ــ لوک ڕیستیک، سێسیله ناڤارۆ، مای سێک، یوسف گێجتان. ئه‌ڵمانیا 2005/ 96 خوله‌ک/ ئه‌ڵمانیا، به زمانی کوردی و تورکی و به سه‌بتایتڵی ئینگلیزی. ئیبۆ و ئازاد، دوو لاوی کوردی په‌ناهێنده‌ن که تازه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵه‌مانیا، هه‌ر زوو هه‌ست به سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تیی ئه‌م ژیانه نوێیه‌یان ده‌که‌ن. تێوه‌گلانیان له‌گه‌ڵ تاقمێک شه‌قاوه‌ی تورک‌دا به‌ره‌و گێژه‌نی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و مه‌رگ په‌لکێشیان ده‌کات. چیرۆکی فراتریساید بریتییه له کێشه‌یه‌کی سه‌خت له بارێکی دژوار و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی خوێناویدا و پڕه له ڕق و تووڕه‌یی و ساتی جه‌رگبڕ و ئه‌وه پێشان ده‌دات که چۆن خه‌ڵکانێکی بێچاره بۆ قوتاربوون و سه‌ربه‌رزی و مانه‌وه تێده‌کۆشن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که چۆن له ژیانی په‌نابه‌رێتیدا ڕووبه‌ڕووی که‌شێکی پڕ له ئاژاوه بوونه‌ته‌وه، له کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ جیاوازیدا که ئه‌مان تێیدا پشتگوێ خراون.
بۆ پێشه‌وه >>