فلیمه دۆکیومێنتییه‌کان
|
|
ڕێگای سه‌دام بۆ دۆزه‌خ
ده‌رهێنانی: گوین رۆبه‌رت و جۆن ولیامس
ئینگلته‌را، 2006/ 52 خوله‌ک/ ئینگلیزی.
ئه‌م فیلمه پێشکه‌ش کراوه به بیره‌وه‌ریی جۆن ولیامس که له کاتی فیلمسازی له کوردستانی باشوور به نه‌خۆشیی دڵ ژیان له ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌و 8000 پیاوه بارزانییه‌ی که له‌لایه‌ن تاقمه مرۆڤکوژه‌کانی سه‌دام حسه‌ینه‌وه کوژراون.
فیلمساز گوین ڕۆبه‌رت له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر جۆن ولیامس، که به‌داخه‌وه له کاتی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌که‌دا گیانی له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی کورد و وه‌زیری مافی مرۆڤ محه‌مه‌د ئیحسان، له گه‌شتێکی پڕ مه‌ترسیدان و به‌ناو عیراقدا ده‌گه‌ڕێن تا چاره‌نووسی ئه‌و 8000 پیاو و کوڕه کورده بزانن که ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێن ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست بێسه‌روشوێن کران. له گه‌ڕانه‌که‌یاندا، به درێژایی ڕێگا تووشی ناڕه‌حه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌لێکردن ده‌بن، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه و ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌ی تر کۆ ده‌که‌نه‌وه و له کۆتایشدا به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تیان ده‌ست ده‌که‌وێت. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌توانرێت له دادگایی‌کردنی سه‌دام حسێندا بخرێنه ڕوو. \"ڕێگای سه‌دام بۆ دۆزه‌خ\" کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی شکستخواردوو ده‌رده‌خات و پیشانی ده‌دات چۆن ڕابردووی ڕه‌شی عیراق کاری کردۆته سه‌ر ئێستا و داهاتووی.
|
 |
|
|
گیانباز
ده‌رهێنانی: ئۆزای شاهین
ئه‌ڵمانیا ــ تورکیا، 2005/ 75 خوله‌ک/ کوردی (دملکی/زازاکی) و تورکی له‌گه‌ڵ سه‌بتایتڵی ئینگلیزی.
گرووپی سیا سیابه‌ند که فیلمی میوزیکی دۆکیومێنته‌ری (په‌ڕینه‌وه له پرده‌که)یان بۆ فاتیح ئاکین دروست کردووه. ئه‌م فیلمه دۆکیومێنته‌رییه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م گرووپه و هاوڕێکانیان، که کاسبییه‌که‌یان بریتییه له میوزیکژه‌نین ژیان به‌سه‌ربردن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌ستلین سێنته‌ر له ئه‌سته‌مووڵ. هه‌ردوو برا مورات و ئه‌حمه‌د ئۆزتورک له‌گه‌ڵ براده‌ره‌که‌یان حه‌سه‌ن ئیسیک، که منداڵن و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ژین و که‌تیره هه‌ڵده‌مژن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ و ده‌بینن که له‌وێ زۆر شت گۆڕاوه، به‌ڵام چه‌ند وه‌ڵامێکی که‌میان ده‌رباری ئه‌و گۆڕانه ده‌ست ده‌که‌وێت.
|
 |
|
|
13 فیشه‌ک
ده‌رهێنه‌ر: موحه‌مه‌د هاتمان
باکووری کوردستان (تورکیا) 2005/ 32 خوله‌ک/ کوردی (کرمانجی) به ته‌رجومه‌ی ئینگلیزیه‌وه/ بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک
هێزی ئاسایشی تورکی ئوگیور که‌یمازی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا کوشت که منداڵێکی 12 ساڵانه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی بوو. ئه‌و ڕووداوه له 21/12/2004دا له به‌رده‌م ماڵی خۆیان له ناوچه‌ی قزڵته‌په له کوردستان ڕوویدا. ڕووداوه‌که بۆ ماوه‌یه‌ک بووه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان له تورکیادا، ئه‌مه‌ش ڕێک پێش ئه‌وه بوو که یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تورکیا بۆ نێو ئه‌م یه‌کێتییه دانوستاندن بکات. ئوگیور که‌یماز یه‌کێکه له هه‌زاران قوربانیانی کوشتنی نایاسایی خه‌ڵکی کورد له تورکیادا. ئه‌م فلیمه دۆکیومینتییه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر خێزانه‌که‌ی ئوگیور بۆ تێگه‌یشتن له ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساته.
|
 |
|
|
38
ده‌رهه‌ێنه‌ر: چایان ده‌میره‌ل
توركیا ٢٠٠٦/٦٨ خوله‌ک/كوردی زازاكی و توركی له‌گه‌ڵ سه‌بتایتڵی ئینگلیزی/ له ته‌مه‌نی پانزه ساڵییه‌وه.
ئه‌و فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه باس له سیاسه‌تی \"ده‌وڵه‌تی ــ نه‌ته‌وه دروست كردن\" ده‌كات كه توركیا له شاری ده‌رسیم (كه دوایی ناوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ تونجه‌لی وه‌ك به‌شێک له له سیاسه‌تی به تورككردن) له ناوچه كوردیه‌كان له نێوان ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٣٨ پیاده‌ی ده‌کرد. فیلمه‌كه نیشان ده‌دات كه ئه‌و سیاسه‌ته زۆر به توندوتیژی دژ به هاووڵاتییان جێبه‌جێ ده‌كرا، به‌مه‌ش نزیكه‌ی‌٨٠ هه‌زار كه‌س بوونه قوربانی و مردن. به‌پێی شایه‌تیی مارشاڵه‌كانی دیمیرێل و گێڕانه‌وه و سه‌رگوزه‌شته‌ی ڕزگاربووه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمی و هه‌روه‌ها میدیاكانی ئه‌وكات. ئه‌م فیلمه سه‌رنج ده‌دات كه ئایا ئه‌وه‌ی له ده‌رسیم ڕوویدا جێنۆساید بوو یان نا.
|
|
|
|
ئه‌نفال
ده‌رهێنه‌ر: مانۆ خه‌لیل
سویسرا 2005/ 52 خوله‌ک/ کوردی (سۆرانی) له‌گه‌ڵ ته‌رجومه‌ی ئینگلیزی/15
ئه‌نفال ناوی هه‌شت سوره‌تی قورئانه. که بۆ پێغه‌مبه‌ری ڕوون ده‌کاته‌وه چۆن ده‌سکه‌وته‌کانی جه‌نگ، که له کافره‌کانی به ده‌ست ده‌خست، له‌نێوان موسوڵمانه‌کاندا به‌ش بکرێت. سه‌دام حوسه‌ین فه‌رمانێکی ده‌رکرد که تێیدا ده‌سه‌ڵاتی دا به عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (عه‌لی کیمیایی)ی ئامۆزای، که جه‌نگ دژی کورد به‌رپا بکات. فیلمه‌که لایه‌نه‌کانی ئه‌و جه‌نگه له‌بیرکراوه ده‌خاته ڕوو که بووه هۆی کوشتنی هه‌زران خه‌ڵکی سیڤیلی کورد له‌نێوان ساڵه‌کانی 1988-1991دا. ڕژیمی به‌عس له عیراقدا نه‌ماوه، به‌ڵام حیزبه هاوبیره‌که‌ی له سوریادا تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به ده‌سته‌وه‌یه.
|
|
|
|
ده‌یڤیدی تۆڵهیڵدان
ده‌رهێنه‌ر: مانۆ خه‌لیل
سویسرا 2006/ 54 خوله‌ک/ فره‌نسی، ئه‌ڵمانی و کوردی (کرمانجی) به ته‌رجومه‌ی ئینگلیزییه‌وه/ بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێکه.
فیلمێکی دۆکیومێنتییه که باس له ده‌یڤید ڕۆڵه‌ر ده‌کات، ئه‌و لاوه سویسرییه‌ی که پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی پ.ک.ک.وه کرد. ده‌یڤید کوڕی سه‌رۆکی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی سویسرایه، وازی له ژیانی خۆش و پڕ ئاسایشی سویسرا هێنا بۆ ئه‌و ژیانه گران و پر مه‌ترسییه‌ی شاخه‌کانی کوردستان. چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌یه که پرسه‌کانی ڕێز، پایه‌ی مرۆڤ، یه‌کگرتوویی، سه‌ربه‌ستی و شه‌ڕ ده‌وروژێنێت.
|
|
|
|
له‌نێوان جیهانه‌کاندا
ده‌رهێنانی: یوسف یه‌سیلۆڤ
سویسرا 2006/ 54 خوله‌ک/ کوردی (زازاکی) و تورکی و ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ سه‌بتایتڵی ئینگلیزی.
تابلۆیه‌کی گه‌شی گولی دۆگان، که خانمێکی کورده و پێش 26 ساڵ کۆچی کردووه بۆ سویسرا. هه‌رچه‌نده گولی خان ئاوێته‌ی کۆمه‌ڵگای سویسرایی بووه، به‌ڵام حه‌زی ئاشکرای بۆ ژیانی ناو گونده شاخاوییه‌کانی سه‌رده‌می منداڵی، ده‌بێته مایه‌ی دروستکردنی گرژی بۆ ئه‌و. ئایا ئه‌مه باری گوزه‌رانی زۆربه‌مان نییه؟
|
|
|
|